Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:10

دەیلی مەیل: به‌ریتانیا لە هەزاران ئەركی ئاسمانی لە عێراق و سووریادا 1500 چەکداری داعشیان کردووەتە ئامانج

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی کە لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی بریتانیا هەزاران گورزی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا بۆ سەر تیرۆریستانی "داعش" ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە نزیکەی 1500 چەکداری سەر بەو رێکخراوە کوژراون و بریندار بوون.
ڕۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتە روو، درۆنەکانی جۆری "MQ-9 Reaper"ی بریتانی لە ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئێستا، 4857 ئەرکی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە و لە ئەنجامی گورزە ئاسمانییەکان، نزیکەی 1500 تیرۆریستیی داعش کوژراون و بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.