Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:49

كۆتا رۆژی بۆریس جۆنسۆن.. پشتگیری لە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەكەین

کوردستان TV
100%

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی بەریتانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە داونینگ ستریت وتارێكی ماڵئاوایی پێشكەش كرد.
دەیان كارمەندی داونینگ ستریت گردبوونەوە بۆ ماڵئاواییكردن لە بۆریس جۆنسۆن .
جۆنسۆن لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە دەستكەوتەكانی حكومەتەكەی حاشا هەڵنەگرن، دیارترینیان لە فایلەكانی برێگزیت و ڤایرۆسی كۆرۆنا و شەڕی بەردەوامی ئۆكرانیادا.
هەروەها جۆنسۆن گوتی: ئێمە بە بوێریەوە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووینەتەوە كە ڤلادیمێر پوتین ، سەرۆكی ڕووسیا دروستی كردووە.
سەبارەت بە حكومەتی داهاتوو، جۆنسۆن گوتی: هەموو پشتگیرییەكی پێویست دەدەم بە حكومەتی داهاتوو. ئێمە پشتگیری لە لیز ترۆس و تیمەكەی و بەرنامەكەی دەكەین.
دوای وتارەكە جۆنسۆن چووە كۆشكی شاهانە بۆ ئەوەی بە فەرمی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە شاژنە ئەلیزابێس بكات.
سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا كێیە؟
لیز تروس، براوەی سەركردایەتی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار كە دەبێتە سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا، شوێنی بۆریس جۆنسۆن دەگرێتەوە.
تروس لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی پارتی پارێزگاران دوای ئەوەی سەركەوتنەكەی لە ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندرا، گوتی: كە لە هەفتەی یەكەمەوە پلانێك دادەڕێژێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی پارەی وزە و دەستەبەركردنی دابینكردنی سووتەمەنی لە داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها داواكاری پێشكەش دەكات بۆ كەمكردنەوەی باج و گەشەپێدانی ئابووری و كاركردن لەسەر پلانی چاودێری تەندروستی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.