Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:33

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی 30 مەتری هەولێر جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
درێژی پرۆژەكە (1200)مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات تا شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر درێژ دەبێتەوە. ئەم پرۆژەیە گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.