Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:46

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەماڵەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشوور ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشوور  بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى ڕادەگەیەنێت، ئەویش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر  و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى).

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت: وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى ڕادەگەیەنێت، ئەویش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى).

هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆریاى باشور هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions

ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەوانەی بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی واژویان کردوە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێنەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:

- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتو لە دوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.
- هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕى زەمالەکە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.