Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:26

چاڵی جن چییە كە هەزاران عێراقی لە نەینەوا قووت داوە ؟

کوردستان TV
100%

چاڵە قووڵەكەی خەسفە كە وەك دەنگۆی جەماوەری لە نێو هاووڵاتیانی عێراقدا هەیە، پێی دەوترێت "چاڵی جن"، لە ئەنجامی گۆڕانكارییەكانی زەوی سەدان ساڵ لەمەوبەر لە ڕووی جیۆلۆجیەوە دروست بووە.لە كاتێكدا سەرەتای دروستبوونی ئەم چاڵە یان قووڵایی وردی هێشتا نەزانراوە، وەك زانستەكانی زەوی و جیۆلۆجیستەكان قووڵییەكەی بە سەدان مەتر لانیكەم دەخەمڵێنن.هەندێكیان ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكارەكەی نەیزەكەیەك بووە كە بەر ئەم بەشەی زەوی سەدان یان هەزاران ساڵ لەمەوبەر،كەوتووە.
چاڵە بەدناوەكەی خەسفە كە خەمۆكییەكی سروشتییە لە زەویدا، دەكەوێتە نزیكەی 20 كیلۆمەتر لە باشووری موسڵ و یەكێكە لە گەورەترین گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق ،دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش وەك گۆڕستانێك بەكاریان هێناوە ،بۆ ئەو كەسانەی لە ماوەی دەسەڵاتیاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە لە2014  تا رزگاركردنی موسڵ لە ساڵی 2017. 
لەوبارەیەوە عەمید حوسام خەلیل، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا،دەڵێت: چاڵەكەی خەسفە بە زەوییەكی ناسك دەورە دراوە كە مەترسی بۆ دانیشتوانی گوندەكانی نزیك دروست دەكات، بەتایبەتی كاتێك باران دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانای كردنەوەی چاڵەكەیان نییە، چونكە زۆر گەورەیەو تەنانەت خاچی سوور یان تیمە نێودەوڵەتییەكانیش نەیانتوانیوە گۆڕستانەكە بكەنەوە .
لە بەرامبەردا نوێنەری پارێزگای نەینەوا، ئیخلاس دلێمی، ئیدانەی هەوڵەكانی پڕكردنەوەی چاڵە دەكات و داوای كرد لێكۆڵینەوەیەك سەبارەت بەم چاڵە بكرێتەوە.
هاوكات نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا دەڵێت: گۆڕە بەكۆمەڵەكانی نەینەوا مەلەفێكی گەورەی مرۆییە، پێویستە حكومەت و ڕێكخراوە مرۆییەكان ئاشكرایان بكەن، هەروەها قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی ئەو تاوانانە بكەنەوە.
لەبەرامبەردا عەلی مەزەر شەمەری، جێگری سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت : گۆڕستانی خەسفە یەكێكە لەو 72 گۆڕی بەكۆمەڵی تایبەت كە تا ئێستا نەكراونەتەوە، سەرجەمیان لە پارێزگای موسڵن، كە و زۆربەیان دەكەونە چیای شنگال و تەلعەفەر و دارستانەكانی موسڵ.
هەروەها فاتیمە عانی، راوێژكاری ناوەندی عێراقی بۆ بەڵگەنامەكردنی تاوانەكانی جەنگ دووپاتی دەكاتەوە كە هیچ ئامارێكی راستەقینە نییە بۆ ژمارەی ئەو كەسانەی كە تەرمەكانیان لە گۆڕستانی(چاڵی) خەسفە فڕێدراون.
بەڵام بەپێی ئامارەكان ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی كە لە كاتی كۆنترۆڵكردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە سێدارە دراون ، ناوی زیاتر لە 2070 هاووڵاتی مەدەنی خراونەتەڕوو كە كوژراون و تەرمەكانیان لەوێ فڕێدراوە.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە عێراقییە، لەو كاتەوەی ناوچەكە لە رێكخراوەكە وەرگیراوەتەوە، كۆمەڵكوژی خەڵكی مەدەنی لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە روویداوە، هەروەها تەرمەكانیان لە گۆڕستانی خەسفە فڕێدراون.
لای خۆیەوە حەسەن عەللاف ،جێگری پارێزگاری نەینەوا دووپاتی كردەوە كە چاڵەكە شاهیدی فڕێدانی نزیكەی 4 هەزار تەرمی خەڵكی مەدەنی و سەرباز بووە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ لەلایەن رێكخراوی داعشەوە. كە ئەمەش وای لێدەكات گەورەترین گۆڕی بەكۆمەڵ بێت لە عێراقدا، ئەگەر لە جیهاندا بە هەمان شێوە نەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.