ئه‌لێكساندێر سێفرینی سلۆڤینی و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی دۆسیه‌ی هاوبه‌شی ئیسپانیا‌و پۆرتوگال بۆ میوانداریكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زار و سیی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئه‌م دوو وڵاته به‌یه‌كه‌وه ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی دووههزاروسیی ڕێكده‌خه‌ن.
سێفرین له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی گفتوگۆ وه‌رزشیه‌كانی پۆرتوگال له له‌شبۆنه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسپانیا‌و پۆرتوگال بۆ میوانداریكردنی مۆندیال پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاش هاوكاری ئه‌و دوو وڵاته ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌رچوار وڵاتی ئۆرگوای و ئه‌رژه‌نتین و چیلی و پاراگوای دۆسیه‌یه‌كی چوارقۆڵیان بۆ میوانداریكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زار و سیی ئاماده‌كردووه، ئه‌ویش به بۆنه‌ی سه‌د ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی جیهان له ئۆرگوای.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.