Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:54

هاوكاری خێزانە ئاوارە زیانلێكەوتووەكانی كەمپی هەرشەم دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە وەكالەت، داوای كرد كە بەپەلە یارمەتی مرۆیی پێشكەشی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەی كەمپی هەرشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر زیانیان بەركەوتووە، بكرێت.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە عوسمان غانمی داوای كردووە، بەپەلە یارمەتی مرۆیی پێشكەشی ئەو خێزانە ئاوارانە بكرێت كە ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كەمپی هەرشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر زیانیان بەركەوتووە.
راشیگەیاندووە، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە لە كەمپەكە كەوتووەتەوەو زیانی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە شەشی ئەیلوولی 2022، ئاگر لە كەمپی هەرشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە، شەش كەرەڤانی ئاوارەكان سووتان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.