Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:40

وشكەساڵی گەورەترین دەریاچەی چین گەمارۆ دەدات

کوردستان TV
100%

میدیاكانی چین هۆشداری دەدەن لە دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئاوی دەریاچەی پۆیانگ كە گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینە لەو وڵاتەدا.
شینخوا لە زاری ناوەندی چاودێری ئاوی لە پارێزگای جیانگشی لە رۆژهەڵاتی هەرێمی رایگەیاندووە، ئاستی ئاوی دەریاچەی پۆیانگ كە گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینە لە وڵاتەكەدا بەردەوامە لە دابەزین و ئاوی ئەم دەریاچەیە لەمساڵدا كەمبووەتەوە، نزیكەی 100 رۆژ پێش وادەی دابەزینی ساڵانەی.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی ئاوی دەریاچەكە بۆ ئاستی 7.99 مەتر دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە، هەروەها لە 9ی ئابی رابردووش پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە كردبوو كە ئاستی ئاوی دەریاچەكە بۆ ئاستی 11.27 مەتر دابەزیوە و گەیشتە نزمترین ئاستی وەرزی كە لە ساڵی 1951ەوە تۆماركراوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "شارەزایان پێشبینی كەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە ئاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای جیانگشی دەكەن بەهۆی ئەو گەرمایە زۆرەی كە ناوچەكە بەركەوتەی دەبێت.
دەریاچەی پۆیانگ بە یەكێك لە گرنگترین ئاوە شیرینەكانی چین دادەنرێت، هەروەها شوێنی زۆرێك لە زیندەوەری ئاوییە، ڕووبەری حەوزەكەی لە وەرزی بارانباریندا هەندێك جار دەگاتە 4.1 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە، قووڵییەكەی دەگاتە 16.5 كیلۆمەتر.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.