لیز تره‌س به فه‌رمی بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له قه‌ڵای بالمۆراڵ له سكۆتله‌ندا چاوی كه‌وت به شاژن ئیلیزابێسی دووه‌م كه‌وت.
تره‌س نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشتبووه و سكۆتله‌ندا و قه‌ڵای بالمۆراڵ كه شوێنی مانه‌وه‌ی هاوینه‌ی شاژن ئیلیزابێسی دووه‌مه، له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا شاژن تره‌سی ڕأسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی به‌ریتانیا.
تره‌س كه له حكوومه‌تی پێشووی بۆریس جۆنسن، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای پێ‌درابوو، دوێنێ دووشه‌م توانیبووی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا بباته‌وه و به ڕێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی 57.4% به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی ریشی سۆناك سه‌ربكه‌وێ.
به‌مه‌ش تره‌س له شوێنی بۆریس جۆنسن ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو به‌هۆی ئاشكرابوونی چه‌ند گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه پشتگیری به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و ناچار بوو ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه تره‌س وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات و به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌ركاربن.
به‌مه‌ش تره‌س ده‌بێته سێشه‌م ئافره‌ت له مێژووی به‌ریتانیا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێ دوای هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكه‌كان مارگرێت تاتشه‌ر و تیرێزا مه‌ی كه هه‌ردووكیان له پارتی پارێزگاران بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.