سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له چه‌ند دوكانێكی بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و قائیمقامی هه‌ولێریش جه‌ختی كرده‌وه كه جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له دووكانێكی پلاستیك و باغه فرۆشی دروستبووه و دواتریش بۆ چه‌ند دواكانێكی چوارده‌وری گواستراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه دووكانه‌كه به‌ته‌واوی سووتا و ئاگره‌كه بۆ چه‌ند دوكانێكی تریش گواسترایه‌وه، به‌ڵام تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاگره‌كه سنوورداری بكه‌ن و نه‌هێڵن زیاتر ته‌شه‌نه بكات.
قائیمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جگه له زیانی ماددی، خۆشبه‌ختانه له ئاگره‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وته‌وه و ئێستاش ئاگره‌كه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.