Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:10

ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گیانیان له‌ده‌ست دا به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و خۆپیشانده‌ر و هاووڵاتییانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كوژران، به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات خۆپیشاندان و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری به‌غدا كوژران، به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ بریندار بوون، هه‌وڵ ده‌درێ به‌ر یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان بكه‌ون.

جێی باشه‌ ڕۆژانی 29 و 30ی مانگی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشانده‌ران دوای بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ كاری سیاسی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ڕژانه‌ ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و به‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ڕووی دا و كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.