Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:53

پارێزگاری هه‌ولێر شوێنی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕی شێخه‌ڵای به‌سه‌ر كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی ئەو دوکانانەی بەسەر کردەوە کە لە بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر ئاگری تێکەتبوو.

پارێزگاری هەولێر له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا لە وردەکاری و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی پرسییەوە کە لێکۆلینەوە لە بارەیەوە بەردەوامە.

خۆشحاڵی خۆشی دربڕی کە ئاگرەکە جگه‌ له‌ زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.

ئاگره‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ دووكانێكی پلاستیك و باغه‌‌فرۆش دروستببوو‌ و دواتریش بۆ چه‌ند دواكانێكی چوارده‌وری گواسترابووه‌وه‌‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سوپاسی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی کرد کە ماندوونەناسانە توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاگره‌كه‌ کۆنترۆل بکەن و نه‌هێڵن‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.