زانایانی فه‌له‌ك له زانكۆی ئۆكلاند له وڵاتی نیوزله‌ندا له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌یاندا پێیانوایه 50 سێكستیلیۆن هه‌ساره له گه‌ردووندا بوونی هه‌یه كه هاوشێوه‌ی زه‌وین و بۆ ژیانكردنی مرۆڤ ته‌واو گونجاون.
چاك برۆكس پسپۆڕی فه‌له‌كی له زانكۆی ئۆكلاند بۆ گۆڤاری (فۆڕبس) ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌سارانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێن له گه‌ردووندا بوونیان هه‌بێت و هاوشێوه‌ی زه‌وی بۆ ژیانكردن گونجاو بن، ژماره‌یان بریتییه له 50 سێكستیلیۆن.
سێكستیلیۆن ژماره‌یه و له زانستی بیركاریدا هه‌ر سێكستیلیۆنێك 21 سفڕی له‌دواوه دێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ر زۆرێك له‌و هه‌سارانه‌ی گه‌ردوون ده‌ستبه‌كه‌وێ به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و بۆشاییه ئاسمانییه‌كان.
نه‌شی شارده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ی تر له گه‌ردووندا بۆ ژیانكردن بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ئایین و كولتووری مرۆڤ ڕوو ده‌دات و ڕه‌نگه ببێته هۆی وه‌رچه‌رخانێكی ته‌واو له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ نزیكترین هه‌ساره كه بۆ ژیان گونجاو بێت دوورییه‌كه‌ی 11.9 ساڵی ڕووناكی له زه‌وییه‌وه دوور بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به كه‌شتی هیلیووس گه‌شت بكرێت كه خێراترین كه‌شتی ئاسمانییه و ده‌توانێ 43 میل به چركه‌یه‌ك ببڕێت، ئه‌وا 51 هه‌زار ساڵی پێویسته تا پێی بگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.