ئەمشەو سێشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەسروڵا خۆشنوودی سەرکونسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بەمەبەستى بەخێرهێنان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشتی زیارەتکەرانی ئێرانی بۆ ناوچە پیرۆزەکانی خواروو و ناوەراستی عێراق هەروەها ئەو ئامادەکارییانەی کە وەرگیراون و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست، سەردانی شوێنى حەوانەوەی زیارەتکارانی ئێرانى کرد.
گەشتیارانى ئێران بۆ یەکەمجارە لە دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە بەنێو خاکى هەرێمى کوردستان دەست بە گەشتەکەیان دهکەن.
لە بەسەرکردنەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر و کونسوڵی گشتیی ئێران گفتوگۆی سەرپێیان لەگەل زیارەتکاران کرد و هیوای گەشتێکی ئیمانیان بۆ خواستن و لە ڕەوش و تەندروستی زیارەتکارانیان پرسییەوە.
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە راسپاردەی هێژا سەرۆك بارزانییە هەرچی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە پێشکەش بە زیارەتکاران بکرێ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوی خێرخوازی بارزانی لە وێستگەکاندا خزمەتی مرۆیی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی دەکات.
پارێزگاری هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ ئەم وێستگەیەى پێشوازیکردن لە هەولێرى پایتەخت، لە دابینکردنى خزمەتگوزاری و تیمى تەندروستى و فریاگوزارى، دەبێ بە باشترین شێوە فەراهەم بکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.