وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا واژوو كرد له بواری دابینكردنی هاوكاری پزیشكی و لۆجیستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە سێ دیداری جیاوازدا لەگەڵ هەریەک لە جێگری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا لە هەرێم کۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئیمزا كرد بۆ
وەزیری پێشمەرگه لە وێستگەی یەکەمدا پێشوازی لە کلۆدیۆ کۆردۆنی جێگری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات کرد.
لە دیدارەكه‌دا وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد کە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بوون.
لە وێستگەی دووەمدا: وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا لە هەرێم کۆبۆوە، لەو کۆبووەنەوەیە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و پاڵپشتی و پشتیوانی کارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕێکەوتننامەیەک واژوو کرا دەربارە دابینکردنی هاوکاری پزیشکی و لۆجیستی بۆ نەخۆشخانەکانی پێشمەرگە لە هەرێم .
لە کۆتا وێستەگەدا: وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی نوێی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێم كرد، لە سەرەتای دیدارەکەدا وێرای پیرۆزبایی و دەستبەکاربوونی لە ئەرکی نوێ‌دا، وەزیری پێشمەرگە هیوای خواست ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، هەروەها سوپاسی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانانی کرد لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.