وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی دام و ده‌زگاكان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7 ى 9 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌س و كاری شه‌هیدان، زیندانه سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 8 ى 9 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، 1 ى 9 ى 2022، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه كرد و له‌ده‌ستپێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.