وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە7-9-2022 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بۆ سەیركردنی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێ دانیشتنەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، ئەمە دوای ئەوەی هەفتەی ڕأبردوو بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی شاری بەغدا دانیشتنەكە دواخرابوو.
پێشبینی دەكرێ دادگای باڵای فیدڕاڵی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ تەنیا ڕاسپاردە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربكات، نەك بڕیاری كۆتایی و یەكلاكەرەوەی لەسەر بدات.
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەدات ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.