Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:20

كابینەی نوێی حكوومەتی بەریتانیا پێكهێنرا

کوردستان TV
100%

لیز ترەس سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا، لە كابینەی حكوومەتەكەیدا، واسی وارتینگ-ی كردە وەزیری دارایی و جەمیس كلێڤری بە وەزیری دەرەوە و سویلا برەیڤەرمان بە وەزیری ناوخۆ.
لە تویتێكدا كە لە هەژماری تویتەری نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیادا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە هەر یەك لە وەزیری بەرگریی، بێن واڵاس و وەزیری سكۆتلەندا، ئالیدتەر جاك و وەزیری وێڵس، رۆبێرت بوكلاند و سەرۆكی 26مین كۆنفرانسی لایەنەكان بەڵێننامەی ژینگەی گۆڕانی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان، ئالۆك شارما كە لە كابینەی پێشتری حكوومەتدا كاری كردووە لە شوێنەكانی خۆیان دەمێننەوە.
ناو و پۆستەكانی دیكەی كابینەی حكوومەتەكەی ترەس بەم شێوەیەیە:
سریس كۆفری جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری تەندروستیی، واسی وارتینگ وەزیری دارایی، وێندی مۆرتۆن راوێژكاری گەنجینە، جەیمس كلێڤری وەزیری دەرەوە، سویلا برەیڤەرمان وەزیری ناوخۆ، براندۆن لویس وەزیری داد، پێنی مۆرداونت ئاڤام سەرۆكی كاماراس، لۆرد ترو سەرۆكی كاماراس CBE Lordlar، كریس هیتۆن- هاریس وەزیری ئیرلەندای باكوور، میشێل دۆنیلان وەزیری دیجیتاڵ، كلتووری، میدیا و وەرزش، ئان-ماری تریڤیلیان وەزیری گواستنەوە، رانیل جایاواردێنا وەزیری ژینگە و خۆراك و كاروباری گوندەكان، كیت ماڵتۆس وەزیری پەروەردە، كلۆی سمیس وەزیری كار و خانەنشینی، كێمی بادینۆك وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی، سیمۆن كلارك وەزیری نیشتەجێكردن، مایكل ئێلیس داواكاری گشتیی بەریتانیا، جاكۆب ریس-مۆگ وەزیری بازرگانی و وزە و ستراتیژی پیشەسازیی.
بۆریس جۆنسۆن لە حەوتی تەممووزدا دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتداری بەریتانیا كشاندەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە تا هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی وڵات ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.
لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسۆن، ئەندامانی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتداری بەریتانیا دەنگدانیان ئەنجامدا بۆ دانانی جێگرەوەكەی، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە كە دوێنێ راگەیەندرا لیز ترەس 81 هەزار و 326 دەنگی بەدەستهێناوە و ریشی سوناك 60 هەزار و 399 دەنگ.
بەو ئەنجامە لیز ترەس كێبڕكێی سەرۆكایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و لە هەمان كاتدا پۆستی سەرۆكوەزیرانی نوێی وڵاتەكەی بردەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.