Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:44

لە پارێزگایەكی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك دەبێتە پشووی فەرمی 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای نەجەف ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگەیاند ، كە لە ڕۆژی یەكشەممە (11/9/2022)ەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژی یەكشەممە (18/9/2022).
ماجید وائلی، پارێزگاری نەجەف لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی لێشاوی ژمارەیەكی زۆر زیارەتكاران بە بۆنەی چلەی ماتەمینی بۆ پارێزگای نەجەف، هەروەها بە مەبەستی كەمكردنەوەی هاتووچۆ و خۆ تەرخانكردن بۆ خزمەتكردنی حوسێنیەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری، دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاكانی پارێزگاكە لە ڕۆژی یەكشەممەوە رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە پشووەكە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری و تەندروستی ناگرێتەوەو رۆژی دووشەممەش 19/9/2022 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.