Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:42

سلێمانی... مانگی ڕابردوو 1.004 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2022) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4.181 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 1.691نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 1.004 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 487 منداڵیان كوڕ بوون و 517 منداڵیان كچ بووە و 584 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 750 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 4 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 108 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەبەشی نەبەكام و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدانی دایكی دووگیان تۆماركراوە و 1.458 سۆنەریش گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.