Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:35

ئەمریكا جۆرە مووشەكێكی بالیستیكی كیشوەربڕ تاقی دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

جەنەڕاڵ پاتریك رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، رایگەیاند كە سوپای ئەمریكا مووشەكی بالیستیكی كیشوەربڕی (Minuteman III) تاقی دەكاتەوە.
رایدەر لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا لەو بارەیەوە هەڵسەنگاندنی خۆی كرد و گوتی: "فەرماندەیی هەڵمەتی جیهانی سەربە هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بەیانی رۆژی حەوتی ئەیلوول لە بنكەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە كالیفۆرنیا مووشەكی بالیستیكی كیشوەربڕی (Minuteman III) تاقی دەكاتەوە. ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ تاقیكردنەوەكانی پێشوو كە بە باشی پلانی بۆ دانراوە".
پاتریك رایدەر رایگەیاند كە بەپێی رێكارە ستانداردەكان، ئەمریكا وەك بەشێك لە پابەندبوونەكانی لە پەیماننامەكاندا، پێشوەختە حكوومەتی رووسیای لە هەڵدانی ئەم مووشەكە ئاگادار كردووەتەوە.
جەنەڕاڵ پاتریك رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، لە وەڵامی پرسیارێكدا رایگەیاند كە رووسیا داوای تەقەمەنی لە كۆریای باكوور كردووە بۆ ئەوەی لە دژی ئۆكراینا بەكاریبهێنێت.
رایدەر ئاماژەی بەوە دا كە شتەكان بۆ رووسیا لە ئۆكراینا بە باشی ناڕۆن، گوتی: ئاماژە هەیە كە رووسیا لە كۆریای باكوور نزیك دەبێتەوە بۆ داواكردنی تەقەمەنی. ناتوانم وردەكاری زیاتر بدەم، بەڵام ئەمە شتێكە ئەوە نیشان دەدات كە رووسیا لە ئۆكراینادا لە رووی لۆجستیكەوە لە دۆخێكی خراپدایە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.