بێژەرێكی هەواڵه‌كانی كه‌ناڵی"ئێن بی سی" لە ویلایەتی ئۆكلاهۆمای ئەمریكا، به‌ناوی " جولی جین" له په‌خشی راسته‌وخۆ له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان تووشی جەڵتەی مێشك بوو.
جولی، له‌وكاته‌ی هەواڵێكی له‌سه‌ر مووشەكەكەی (ناسا)ی ده‌خوێندوه باری ته‌دروستی تێكچوو،نه‌یتوانی به‌ڕوونی قسە بكات،به‌راده‌یه‌ك نه‌یتوانی درێژە بە خوێندنەوەی ئەو وشانە بدات كە لهسهرشاشەی بەرامبەری بۆی نوسرابوو، به‌په‌له گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ده‌رهێنه‌ر ناچار بوو، بێژه‌ری كەشوهەوا بێنێته سه‌ر شاشه پیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی كه‌ش و هه‌وا بخوێنێته‌وه.
جولی جین، له دوا وشه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك نووسیبووی " داوای لێبوردن لە هەمووان دەكەم ، ئەم بەیانییە شتێكم بەسەر دێت" .
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای عربیه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.