Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:28

هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێرست "جه‌بارسابرقادر" خه‌ڵاتێكی نێوه‌ده‌وڵه‌تی وه‌رگرت

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێرست "جه‌بارسابرقادر"، به‌شداری له‌ پێشبڕكێی نیوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی هیندیستان كرد توانی خه‌ڵاتی دووه‌می ئه‌و پێشبركێییه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

ئه‌م پێش بڕكێیه‌ له‌ ووڵاتی هیندستان له‌لایه‌ن  یانەی هونەرمەندانی کاریکاتێر و کاریکاتێر کۆفێ سازكراوه‌ ، دەربارەی ( جەنگ و ئاشتی ) یه‌ لە 2022.

هونه‌رمه‌ند جه‌بار سابر له‌ ساڵی  1964 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ ، ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی دیجیتاڵی له‌ عێراقه‌ 
تا ئێستا به‌شداری له‌ زیاتر له‌ 100 پێشبركێی و پێشنگای جیهانی كردوه‌.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.