Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:38

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم فڕۆكەیەكی جەنگی ئێف 35 هۆشداری دەداتە ئێران

کوردستان TV
100%

رۆژی سێشەممەی رابردوو، یائیر لاپید، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدا بە ئێران لە بەردەوامبوون لە تاقیكردنەوەی دەوڵەتی جوولەكە، لە كاتێكدا تاران لەگەڵ وڵاتانی گەورە دانوستان دەكات بۆ زیندووكردنەوەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی كە لە ساڵی 2015 لە ڤیەننا ئەنجامدرا و ئیسرائیل بە توندی دژایەتی دەكات.
ئەم لێدوانەی لاپید لە میانی سەردانێكیدا بۆ بنكەیەكی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل بوو كە لە پشت فڕۆكەیەكی جەنگی ئێف 35 قسە دەكات.
لاپید گوتی: هێشتا ڕۆژانی زووە بۆ ئەوەی بزانین ئایا لە ڕاستیدا سەركەوتوو بووین لە ڕاگرتنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هەر هەڕەشەیەك و بۆ هەر سیناریۆیەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە تاقیكردنەوەی ئێمە، ئەوا قۆڵ و توانا درێژەكانی ئیسرائیل دەدۆزێتەوە، بەڵێنشیدا بەردەوام بێت لە كاركردن لە هەموو بەرەیەكدا دژی تیرۆر و دژی ئەو كەسانەی كە هەوڵدەدەن زیانیان پێ بگەیەنن.
هەروەها گوتی: هەروەك من و سەرۆك بایدن ڕێككەوتووین، ئیسرائیل ئازادییەكی تەواوەتی هەیە هەرچییەك بە گونجاو بزانێت بیكات بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئێران بكات ببێتە هەڕەشەیەكی ئەتۆمی.
جێگای ئاماژەیە ئیسرائیل هەڵمەتێكی دیپلۆماسی چڕ بەڕێوەدەبات لە هەوڵێكدا بۆ ڕازیكردنی ڕۆژئاواییەكان بۆ زیندوو نەكردنەوەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە ساڵی 2015 لە نێوانیان و تاران واژۆ كراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.