ئەمڕۆ چوارشەممە، نەسار روبەیعی، سكرتێری گشتیی رەوتی سەدر، سكاڵایەكی لە دژی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە پاشخانی دزەكردنی تۆمارە دەنگییەكانی ئەم دواییەدا پێشكەشی دەسەڵاتی دادوەری كرد.
رەوتی سەدر دزەپێكردنی دەنگەكان بە هەڕەشەیەكی ڕوون بۆ سەر رەوتی سەدری و موقتەدا سەدری سەركردەكەی زانیوە.
بەپێی ئەو سكاڵایەی كە سكرتێری گشتیی رەوتی سەدر پێشكەشی كردووە، مالیكی، حەشدی شەعبی بە نەتەوەیەكی ترسنۆك وەسف كردووە، ئەمەش بە بۆچوونی رەوتی سەدر تاوانێكە بەرامبەر بە حەشدی شەعبی كراوە.
هەروەها رەوتی سەدر دەڵێت: جگە لەمەیش مالیكی لەوەی وەسفی هێزە ئەمنییەكاندا زاراوەگەلێكی وای بەكارهێناوە كە شایەنی قوربانیدانی گەورەی ئەوان نییە لە بەرگریكردن لە نیشتمان.
رەوتی سەدر سكاڵایەك لەسەر مالیكی تۆمار دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.