دوای ئه‌وه‌ی له سلێمانی كتێبی "پیره‌مێرد.. له ده‌ستنووسی چل چیرۆكدا" له نووسینی نووسه‌ر كامه‌ران سوبحانه بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7-9-2022،له كۆڕێكدا له كاتژمێر (5) ی ئێواره له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر، كتێبه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی مه‌راسیمه‌كه‌وه (كامه‌ران سوبحان) له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه، له‌ڕۆژگارێكدا ده‌ژین، تا چاو بڕكات تاریكیی، تا گوێ ببیستێت هه‌واڵی ناخۆش و غه‌مگین! به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و تاریكیی و ناخۆشییانه، ئاماده‌بوونی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ر و دۆسته هێژایه‌ی كتێب، ئه‌و په‌یامه‌ی پێدام، كه هێشتا ئومێدی ژیاندۆستی و مرۆڤدۆستی له‌ناو ئێمه‌دا، نه‌مره و هه‌ناسه ئه‌دات.
كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی داونتاون.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كتێبی (پیره‌مێرد له ده‌ستنووسی چل چیرۆكدا) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.