میسال ئالووسی كە یەكێكە لە سیاسییە دیارەكانی عێراق و دامەزرێنەری حزبی ئوممەی عێراقییە لە تویتێكدا لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: سوپاس بۆ تۆ كوردستان ، ناپرسن تۆ سوننەی یا شیعە، عەرەبی یا كورد، دانیشتووی كوردستانی، یان گەشتیار.
هەروەها دەڵێت: هاوڕێیەكم مارێكی ژەهراوی ترسناك پێوەی دا، بردمە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرباری ئەوەی نەخۆشخانەكە زۆر قەرەباڵغ بوو، بەڵام كارمەندە پزیشكییەكان بە ئارامیی و لەسەرخۆیی و پیشەییەوە كاریان دەكرد و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ كەیسەكەدا كرد.
میسال ئالووسی سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.