Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:51

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی به‌تۆمه‌تی دزین راگه‌یاند.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ط. ر.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕێکی سێ تایە لە گەڕەکی باداوە، هەروەها تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابوو بە هەڵخەڵەتاندنی چەند دوکاندارێک کە کەلوپەلی ئامێری کۆمپرێسەری لێیان بردبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌" پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا، ڕەوانەی بەردەم  دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.