ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.7، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و بەئامادهبوونی ژمارەیەکى دیکى لە بەرپرسانى ئیدارى، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە دابینکردنى پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانى پارێزگا و فەرمانگەکان و برەودانى زیاتر بە وەبەرهێنانى گەشتیاریى و پەرەپێدانى داهات لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و نیشتەجێکردنى هاوڵاتییانى کەمدەرامەت و کێشەکانى تایبەت بە زەوى و زار و حەرەمى گوندەکان ئەنجامدرا.
لەسەرتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری ههولێر، ئاماژەى بە پێداویستیە ئیدارى و خزمەتگوزارییەکانى پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکان و بهرهوپێشبردنی بواری كارگێری و باڵەخانەى فەرمانگەکان و چارهسهركردنی كێشهكان کرد، تیشکى خستە چڕکردنەوەى زیاترى هەوڵەکان لە پێناو هاندان و برەودانى زیاتر بە وەبەرهێنانى گەشتیارى و دانان و ئامادەکردنى پلانێکى گشتگیر بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و نیشتەجێکردنى هاوڵاتییانى کەمدەرامەت بەشێوە و نرخى گونجا و دەستنیشانى میکانیزمى پێویست بکرێت بۆ پەرەپیدانى داهات لەسنوورى پارێزگاى هەولێر.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بەکێشەکانى زەوى و زار و حەرەمى گوند، پارێزگارى هەولێر، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بەڕێگا چارەى گونجاو و پێشکەشکردنى دیراسەى پێویست و بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان کێشە یاسایی و داواکارییەکانى پەیوەست بە بابەتى فراوانکردنى حەرەمى گوندەکان یەکلابکرێنەوە.
دواى گفتوگۆ و وەرگرتنى ڕاو سەرنجى ئامادەبووانى کۆبوونەوە لەبارەى هەموو ئەو خاڵانەى لەلایەن پارێزگارى هەولێر خرانە ڕوو، پارێزگاری ههولێر بڕیاریدا لەههفتهی داهاتوو سەرجەم تێبینى و پێشنیار و بیرۆكهكان كۆبكرێنهوه و لەراپۆڕتێکدا بۆ لایهنی پهوهندار بهرز بكرێتهوه.
پارێزگاری ههولێر: بهنرخێكی گونجاو یهكهی نیشتهجێ بوون بۆ هاووڵاتییانی كهم دهرامهت دابیندهكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.