Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:11

لە ماوەی مانگێكدا زیاتر لە 700 حاڵەتی مردن بە ڕووداوی جۆراوجۆر لە پزیشكی دادی عێراق تۆماركراون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی پزیشكی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی زیاتر لە 700 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ڕووداوە تاوانكارییە جیاوازەكاندا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، لە ماوەی مانگی ئابدا زیاتر لە 700 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
لەوبارەیەوە زەید عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەكە، گوتی: بەپێی ئامارەكە، بەشی پزیشكی دادوەری زیاتر لە 700 تەرمی وەرگرتووە كە لە لایەن دەسەڵاتی لێكۆڵینەوە و بنكەكانی پۆلیسەوە هاتوون لە ئەنجامی كوشتن و چەندین دۆسیەی تاوان و مردنی سروشتی.
 ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە لە سەدا 71ی قوربانییەكان لە ڕەگەزی نێر و لە سەدا 29ی لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات عەبدولوەهاب عیسام ، بەڕێوەبەری بەشی پشكنینی مردووخانە گوتی: بەشەكەیان پشكنینی ورد بۆ تەرمەكان ئەنجام دەدات و لەژێر تیمێكی تایبەتمەند لە پزیشكانی دادوەری بۆ دیاریكردنی هۆكار و شێوازی مردنەكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.