Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:12

نێچیرڤان بارزانی: هاریكاری و یارمه‌تیدانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرینگن

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ڤيله‌ ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگيى هاريكارى و يارمه‌تيدانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

له‌ ديدارێكدا ڤاريۆلا، ئه‌ندرێس ويبێرگ سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپاى له‌ عێراق به‌ نێچيرڤان بارزانى ناساند و تيشكى خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ و كار و چالاكييه‌كانى تيمى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و نيازى ئاماده‌يى و فراوانكردنى چالاكيى يه‌كێتيى ئه‌وروپاى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕوون كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ديدگه‌ و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، به‌رز نرخاند.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هاريكارانه‌ و چالاكييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و دامه‌زراوه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ گرنگيى هاريكارى و يارمه‌تيدانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ، ئازادييه‌كان، ئازاديى ڕاده‌ربڕين و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى ده‌كرێ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان سوودبه‌خش بن.

سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى عێراق، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌بێ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى، كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر نابن، بۆيه‌ له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ هه‌موو هێز و لايه‌ن‌ و پێكهاته‌ عێراقييه‌كان سه‌قامگيريى سياسى وه‌كى ئه‌ركى سه‌ره‌كى و له‌پێشينه‌ى خۆيان ببينن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كار بكه‌ن.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانيان، ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و فراوانكردنى نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.