Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

یانه‌ی ریال مه‌درید قه‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی به‌نزیمای ئاشكرا كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م قه‌باره‌ی ئه‌و پێكانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ هێرشبه‌ره‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ی كه‌ریم به‌نزیما تووشی هاتووه‌.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد: دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێكی وردی پزیشكی بۆ به‌نزیما له‌لایه‌ن پسپۆرانی یانه‌كه‌مان، ده‌ركه‌وت هێرشبه‌ره‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ تووشی پێكانی ماسوولكه‌كانی ڕانی ڕاستی بووه‌.

یانه‌كه‌ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ و یارینه‌كردنی به‌نزیمای ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی له‌نێوان 7 تا 10 ڕۆژ ده‌بێت.

جێی باسه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید شه‌وی ڕابردوو له‌ یه‌كه‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی برده‌وه‌، هه‌ر له‌و یارییه‌دا به‌نزیما تووشی پێكان بوو و نه‌یتوانی تا كۆتایی له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.