Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:14

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا.. بۆ‌ وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری دا بۆ‌ وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیران كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان (به‌ وه‌كاله‌ت) و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، باسیان له‌ ئاماده‌كاری پێویست بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییان له‌ وه‌رزی زستان كرد هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كاری پێویست بكرێت بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییان به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه‌ سارد و شاخاوییه‌كان.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان (به ‌وه‌كاله‌ت) و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕالی و نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدای ڕاسپارد بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.