Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:01

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بریتانیا دەكات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەم 7ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارشال سامی سامپسۆن ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا پابەندبوونی وڵاتەكەی بە دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە. هەروەها سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی كرد لە هەوڵدانی بۆ یەكخستنی یەكەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. جەختی لەوەش كردەوە كە ماف و ئیستحقاقاتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە پێویستە لە چوارچێوەی مەنزوومەی بەرگریی عێراق پارێزراو بێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی حكوومەتی نوێی بریتانیای كرد و سوپاسی وڵاتی بریتانیا و هاوپەیمانانی كرد كە لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە. لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەپێدان لە ڕۆڵی پێشمەرگە لە خەباتی گەلی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە پێشمەرگە بە بیروباوەڕی خۆی پارێزگاری لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و دۆز و بەها مرۆڤییەكان دەكات.

پەیوەست بە چاكسازییەكانی هێزی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند كە پاڵپشتیی تەواوی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات و بە پێویستیشی زانی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان یەك یەكەی ژمێریاریی هەبێت و لەژێر یەك سەركردایەتی بێت كە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.