Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:39

سەرۆکی حکوومەت لەگه‌ڵ شاندێکی سەربازی بەریتانیا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبووەنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستان و گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.