ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مڕه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه له مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی تابلۆی عێراقی گه‌شتی وڵاتی سعوودییه بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مڕه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌شتی یه‌كه‌م هاووڵاتییه‌كی عێراقی به ئۆتۆمبێلی تابلۆی ناوخۆی له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ له پارێزگای ئه‌نباڕ ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵ بوو هیچ گه‌شتێكی هاوشێوه به ئۆتۆمبێل ئه‌نجام نه‌درابوو.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی چوونی هاووڵاتییانی عێراقی به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ وڵاتی سعوودییه، سوعاد جاسم زێدان ڕاوێژكاری پارێزگاری ئه‌نبار بۆ كاروباری ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی ئاره‌زووی گه‌شتكردنی وڵاتی سعوودییه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مڕه هه‌یه، ده‌بێت به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی جۆری ساڵۆن گه‌شته‌كه ئه‌نجام بدات و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ناوی خۆیه‌وه بێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی گه‌شته‌كه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێت مۆدیله‌كه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی 2013 بێت و جێگه‌ی دانیشتنی 7 كه‌سیش بگرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌شته‌كه له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ له سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودییه، ئه‌نجام ده‌درێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.