Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:41

كاره‌بای سۆران داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات قه‌رزی كاره‌با بده‌ن.. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاره‌بایان ده‌بڕێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌و‌ هاوبه‌شانه‌ كرد كه‌ پاره‌ی كاره‌با قه‌رزان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆیان هه‌یه‌ كاره‌بایان له‌سه‌ر ببڕن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بەپێ ى یاسا هەر هاوبەشێک 3 مانگ پارەى هاوبەشى خۆى نەدات وەزارەتى کارەبا بۆى هەیە کارەباى ببرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆ گشت هاوبەشانى کارەبا لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، ئاگادارى هاوبەشانى کارەبا دەکەینەوە ئەوانەى پارەى کارەبا قەرزدارن، سەردانى فەرمانگەکانى کارەبا بکەن بۆ گەراندنەوەى پارەى قەرز، لە رێگەى پسوولەى کارەبا هاوبەشان ئاگادار کراونەتەوە بە مۆریکى سوور بە پێچەوانە تیمەکان کارەبا ناچار دەبن کارەباى هاوبەشان ببرن.

ده‌شڵێت: ئەو هاوبەشانەى کارەبایان راکێشاوە، بەڵام هاوبەشیان نییە، داوا دەکەین خۆیان سەردانى فەرمانگەکانى کارەبا بکەن و بەشێوەیەکى فەرمى هاوبەشی بکەنەوە تاکو کارەبایان نەبڕدراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە هەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر گوزەرانیان دروست نەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.