Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:11

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی دام و دەزگاكان بەردەوامە .
بەگوێرەی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8 ی 9 ی 2022، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، 1 ی 9 ی 2022، دەستی بەدابەشكردنی مووچە كرد و لەدەستپێكدا وەزارەتی تەندروستی وەریگرت.  
بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.