Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

دوای بڕیارەكەی دادگا.. عێراقییەكان چۆن چارەسەری گرێی پەرلەمان دەكەن؟

کوردستان TV
100%

لەگەڵ درێژەی قەیرانی سیاسی عێراق، دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی سەبارەت بە داواكەی رەوتی سەدری دەركرد و لە بڕیارەكەیدا رایگەیاند: دەسەڵاتی دادگاكە بەپێی ماددەی 93ی دەستوور و ماددەی 4ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی دیاریكراوە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر بوونی پەرلەمان، هێزە سیاسییەكان هێشتا ناتوانن سەرۆكی نوێی كۆمار هەڵبژێرن و حكوومەتی نوێ پێكبهێنن.
لەوبارەیەوە مەناف موسەوی ، شرۆڤەكارێكی سیاسی نزیك لە سەدرییەكان،  بە ماڵپەڕی ئەلحورە-ی گوتووە:بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەرسوڕهێنەر نەبوو، نە بۆ بزووتنەوەی سەدر و نە بۆ باقی هێزە سیاسییەكان. 
موسەوی ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق بە "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و چوون بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە" دەستپێدەكات، ئەمەش ئەوەیە كە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدری داوای كردووە .
هەروەها عادل مەنیا، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، پێیوایە دادگای باڵای فیدراڵی بێلایەنی خۆی سەلماندووە بۆ ئەوەی ڕانەكێشرێتە ناو ناكۆكی سیاسییەوە.
هاوكات ئیحسان شەمەری، سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی،  پێیوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی "شەرعیەت دەكشێنێتەوە" لە پەرلەمانی ئێستا، بەتایبەتی سەبارەت بە "پێشێلكردنی مەرجە دەستوورییەكان" كە لەبەردەستی پەرلەماندایە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.