Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:06

پارێزگاری هەولێر بۆ زیارەتكارانی ئێران: ئەو ماوەیەی كە لەهەولێر دەمێننەوە لە نێو ماڵ و كەس و كاری خۆتانن

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەسروڵڵا ڕەشنودی، سەركونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی شوێنی مانەوەی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەكانی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكارییەكان و ئامادەباشی تیمەكانی (خزمەتگوزاریی، تەندروستی، بەرگری شارستانی، ئاسایش و پۆلیس، هاتووچۆ) سەردانی پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی كرد كە تەرخان كراوە بۆ شوێنی مانەوەی زیارەتكاران.
پارێزگاری هەولێر دوای بەدواداچوون لەڕەوشی شوێنی مانەوەی زیارەتكاران و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەكارییەكان و ئامادەباشی تیمەكان، لەنزیكەوە گفتوگۆی لەگەل زیارەتكاران كرد و ئومێدی خواست خودای گەورە نزا و پاڕانەوەكانیان لێ قبوڵ بكات و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە شار و وڵاتی خۆیان، ڕاشیگەیاند: "ئەوماوەیەی كە لەهەولێری پایتەخت دەمێننەوە لە نێو ماڵ و كەس و كاری خۆتانن".


پاشان پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكان ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ خودای گەورە و بۆ تیمەكانمان و دەزگای خێرخوازی بارزانی كە هەمیشە هۆكار و هاوكاری سەركەوتنی پڕۆسەكەن و توانراوە ئەم بەشەی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەكانی عێراق بەسەلامەتی بگەنە هەولێری پایتەخت، لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا پڕۆسەی هاتنی ئەو زیارەتكارانە بەردەوامی دەبێت.
گوتیشی: لەلایەن جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراوین بەباشترین شێوە لە خزمەتی ئەو خۆشەویستانەدابین، ئومێد دەكەین وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر سەبارەت بە پڕۆسەی هاتنی زیارەتكاران كە یەكەمین جارە ئەنجامدەدرێت، ببینە هۆكاری ئەوەی كەئاسانكاری و خزمەت پێشكەش بەو خۆشەویستانەمان بكەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.