Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:12

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك: پێم باشە حكومەت سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بكات

خەڵكی ئێمە هەر ئیشێك بە كۆمپانیا بدرێت و بكرێت پێی ئیستفزاز دەبێت
کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایدەگەێنێت، پێم باشە حكومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی كوردستان.
فەهیم عەبدوڵا ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك سەبارەت بەدانانی كامێرای چاودێری جێگیر لە شەقامەكاندا(پۆینت تو پۆینت)  بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، پێم باشە حكومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها دەڵێت: ڕەنگە ئەوكات لەسەر هاوڵاتی ئەهوەنتر بێت و هاووڵاتیش باشتر پێشوازی لەم سیستمە بكات، چونكە خەڵكی ئێمە هەر ئیشێك بە كۆمپانیا بدرێت و بكرێت پێی ئیستفزاز دەبێت.
دەشڵێت: ئێستا لە دهۆك لە سەنتەری بازاڕی شارەكە تێستی ئەوە دەكرێت كارەبای نیشتمانی بكرێتە كارت تا كارەبا ببێتە بیست و چوار كاتژمێر هەروەها مۆلیدە نەمێنێت، لەبەرئەوەی ئەو كارە حكومەت خۆی ئەنجامی دەدا ئەو كارە خەڵك زۆر بەباشی پێشوازی لێدەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.