Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:15

ئەمریكا فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف-35ی هەڵپەسارد

کوردستان TV
100%

دوای ئاشكرابوونی ئەوەی كە ماددەی خاوی یەكێك لەو موگناتیسانەی لە ماتۆڕی فڕۆكەی جەنگیی جۆری "ئێف-35"دا بەكاردەهێندرێت لە چینەوە هاوردە دەكرێت، ئەمریكا بەشێوەیەكی كاتی رادەستكردنی ئەو جۆرە فڕۆكەیەی بە سوپای ئەمریكا و وڵاتانی دیكە، هەڵپەسارد.
كۆمپانیای لۆكهید كە بەرهەمهێنەری سەرەكی فڕۆكەكەیە لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئاشكرا بووە لە یەكێك لە پەمپەكانی ماتۆڕی فڕۆكەكەدا، موگناتیسێك بەكاردەهێندرێت كە لە چینەوە هاوردە دەكرێت، بە ئامانجی گونجاندنی ئەو كەرەستانەی لە فڕۆكەكەدا بەكاردەهێنرێن لەگەڵ یاساكانی ئەمریكا، بەشێوەیەكی كاتی، رادەستكردنی فڕۆكەی جەنگیی جۆری "ئێف-35" بە سوپای ئەمریكا و وڵاتانی دیكە، هەڵپەسێردراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە ئەو فڕۆكانەی لەئێستادا رادەستكراون و بەكاردەهێنرێن، بڕیاری هەڵپەساردنەكە نایانگرێتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، ئاژانسی بەڕێوەبردنی كۆنتڕۆڵی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە 19ی ئابدا هۆشداری ئەوەی دایە نووسینگەی فڕۆكەی جەنگیی "ئێف-35" كە ئەو ماددە خاوەی لە یەكێك لە موگناتیسەكانی فڕۆكەكەدا بەكاردەهێنرێت لە چینەوە هاوردە دەكرێت. لە كۆتایی مانگی ئابیشدا یەكێك لەو كۆمپانیایانەی كە كەرەستە پێویستەكانی ئەم جۆرە فڕۆكەیە دابین دەكەن، ئەوەی خستەڕوو كە هەرچەندە ئەو ماددە خاوەی لە دروستكردنی موگناتیسەكەدا بەكاردەهێنرێت لە چینەوە هاوردە دەكرێت، بەڵام خودی موگناتیسەكە لە ئەمریكا بارگاوی دەكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.