Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:14

ئەمرۆ 11ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نووسەری گەورەی كورد "مەحموود زامدار" تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%

 ئەمرۆ8-9-2020 ساڵیادی كۆچی دوایی نووسەری گەورە "مەحموود زامدار"ە ،مەحموود زامدار كوڕی مەلا "عەبدوڵڵای شەنەغەیی"ە لە ساری 1942لە شاری ھەولێر ( گەڕەكی سەعدووناوە ) هاتۆتە دینیا  لە پێنج سارییەوە لە حوجرەی مزگەفتێ لەكن بابێ خۆی خیندیتی. لە ساڵی 1949 چویتە بەر خوێندن ڕەسمی لە مەكتەبی ( اربیل الاولی )، سەرجەم قۆناغەكانی خیندنێی لەو شارەدا تەواو كردییە و پاشان كولیەی ئەدەبیاتی بەغدا-بەشی كوردی- تەواو كردوە. لە سەرەتای سارانی شێستەكانەوە لەگەڵ شاعیرانی وەكو ( عەبدوڵڵا پەشێو، عەبدولخالیق سەرسام، مستەفا پەژار ) دەستی بە شیعر نووسینێ كردووەو گڕو تینی خستۆتەوە‌بەر شۆڕشی زمانی كوردی.
لە ناوەڕاستی شێستەكاندا بایەخەكی گرنگی بە فەلسەفەی پێشكەوتنخوازانە و ھەروا فیكری وجوودی و عەبەسی دایە. زامدار لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا ھەمیشە دۆست و ھاوكاری  گەنجانی ڕۆشنفكر بووە و بە ھەر شێوەیوك بیت لە دەستی ھاتبیت درێغی نەكردوە دەرھەق بە پێشكەوتنی زمان و ئەدەبی كوردی.
دوایین جار لە 8-9 2011 بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی ھەمیشەیی دەكات و ئاسمانی نووسین و دەواری نیشتیمانی ئەدەبیات و كولتوور جێ دەهێڵت و بەرەو ئارامگەی ئێكجاری خۆی دەبردرێ.
لە كتێبە چاپكرایەكانی "مەحموود زامدار"
* بۆنی ھەڵاڵان دێ- ١٩٧٥
* وێرانە خاك- ١٩٧٥
* فەرھەنگی لەك و لوڕ- ١٩٧٨
* دەروازەیەك بۆ ئاواز و گۆرانی كوردی-١٩٨٠
* لە بانیژەی شیعرەوە-١٩٨١
* تۆپە زەردەكە-١٩٨١
* كێشەكانی شانۆی ھاوچەرخ-١٩٨٣
* گەشتی چارەنووس-١٩٨٣

* شیعر و بەرھەڵستكاری و ڕاچەنین لە كوردستانی ئێراندا- ١٩٨٩
* كۆمیدیای كەرایەتی-١٩٩٥
* گفتوگۆ-١٩٩٧- لەگەڵ ئازاد عەبدولواحید.
* ڕۆژنامەی كوردستانی دایك-١٩٩٨
* گەشتێك لە نێو بزاڤی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا-١٩٩٨
* دەستنووسێكی شاكر فەتاحی شەھید-١٩٩٨- لەگەڵ فەلەكەدین كاكەیی.
* بارزانی نەمر چریكەی چیا-١٩٩٨
* ناو لە نێو زمان و گەلی ئێمەدا-١٩٩٨
* دامەزراندن و ئەفراندن-١٩٩٩
* گەشتی زمان و فیكر و ئیستێتیكا-١٩٩٩
* شانۆ-ڕوانینی نوێ-داھێنان- ٢٠٠١
* مێو. جگەرگۆشەكەم-٢٠٠٢
* لە نێو دڵی شانۆدا-٢٠٠٤
* ١٨ سەعات لە ژیانی مستەر بلووم-٢٠٠٥
* كەرنەڤاڵی تارماییەكانی مەرگ-٢٠٠٥
* سەرجەم كتێبەكانی حوسێن حوزنی موكریانی- لە دەزگای ئاراس چاپكراوە.
* فەرھەنگیلەی ساوایانی كورد.
* سیناریۆی فیلمی نازە-٢٠١١
* جاھید بگەڕێ.
* ٤ تێكستی شیعریی شێخی سەنعان و لێكۆڵینەوەیەك.

* ١٠ كورتە چیرۆكی ھەڵبژاردەی جیھانی.
* ٥٠ چامەی ھەڵبژاردەی جیھانی.
* ڕادار- كۆمەڵە گوتار.
* مائی و یاوەرەكەی.
* یاد و ئاوات و دەردەكورد.
 ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.