Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:12

زانکۆی هارڤارد کاری ڕووپێوی شوێنەواری لە دەشتی هەولێر ئەنجام دەدات

گرێبەستی هەڵكۆڵین و ڕووپێوی شوێنەواری لە سنووری پارێزگەی هەولێر لەگەڵ دوو زانكۆی ئەمەریكی واژوو كرا
کوردستان TV
100%

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێگەی شارەزایان و تیمی شوێنەوارناسانی بیانی و ناوخۆیی بەردەوام كاری هەڵكۆڵین و ڕووپێوی لە سەرتاسەری كوردستان ئەنجام دەدرێت.

لە درێژەی بایەخدانەكانی حكوومەت بەو سێكتەرە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مۆڵەتی هەڵکۆڵین و ڕووپێوی شوێنەواری لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو زانكۆی هارڤارد و ئێمۆری ئەمریکی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری هەولێر واژوو كرا.

بەپێی گرێبەستەكە، زانکۆی هارڤارد، کاری ڕووپێوی شوێنەواری لە دەشتی هەولێر لەنێوان شارۆچکەی پردێ – گوێڕ و بەستۆڕە – خەبات ئەنجام دەدات، زانکۆی ئێمۆری کاری هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە پێگەی ژمارە(458) لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدات و ماوەی گرێبەستەكەش لەگەڵ هەردوو زانکۆی هارڤارد و ئێمۆری لە 2022 تا 2026 دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.