Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

سێ ئافرەت بە تۆمەتی رفاندنی كچێك دەستگیركران

کوردستان TV
100%

بەشی پۆلیسی ناوشار / ڕۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی كوردستان ، بڵاویكردۆتەوە كە سێ تۆمەتباری ئافرەتیان بەناوەكانی (ژ. ا. س.) و (ژ. خ. م.) و (هـ. خ. م.) بەتۆمەتی ڕفاندنی كچێك دەستگیر كردووەو دەست بەسەر ماڵیكیشدا لە گەڕەكی (كەرتی55)ی ماردین دا گیراوە كە كاری بەدڕەوشتیان تیایدا ئەنجام داوە و دواتر داویانە بە ئافرەتێكی تر بەناوی (ت)، كە ئەویش هەمان كاری پێ كردووە.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە دوای دەستگیركردنیان ،تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەكەیان و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بە پێی ماددە (3ی بغاء) بۆ ڕێكخراوەو ڕەوانەی دادگا كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.