Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:25

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی پێشمەرگەی خەباتکار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە بڵاو كرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی خەباتکار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە-م پێگەیشت.

ڕاشیگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم، خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

ده‌قی پرسەنامه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی خەباتکار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم .خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.