Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:26

یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر ده‌كات

کوردستان TV
100%

پێنجشەم پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە بەشداری نوێنەری پێکھاتە ئایینیەکان پێشوازی کرد لە خاتوو (باربارا لیف) یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست و شاندێكى یاوه‌ری كرد، دواتریش به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ردانی مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێریان كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی وتار و ڕۆڵی میانرەوی مامۆستایانی ئایینی ھەرێمی کوردستان کرد، ھەروەھا باسیان له‌ کولتووری پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان و بەرنامەکانی حکوومەتی کوردستان بۆئەم مەبەستە كرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانی تر لە وتاری میانرەوی پەرەپێدانی گیانی پێکەوەیی بە بەرزی بینرا، دواتر رووناکی خرایە سه‌ر ڕۆڵی پیاوانی ئایینی مەسیحی و ئێزیدی و ئایینەکانی تر و ھەروەھا پێشوازی لەو پێکھاتانەی کە لە کوردستان دەژین كرا.

دواتر به‌یه‌كه‌وه‌ سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیاتیان کرد و بەشەکانی مزگەوتەکەیان بەسەر کردەوە، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە بینینی ئەم تابلۆ رەنگینەی پێکەوەژیان دەربری کە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و جەختی لە پشتیوانیکردنی وڵاتی ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان کردەوە و سوپاسی ھەموو خەڵکی کوردستان و پیاوانی ئایینی کرد .

دواتر پەرتووکی پێکەوەژیان کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینیەوە ئامادەکراوە، لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە پێشکەشی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.