یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی دامه‌زراندنی گراهام پووته‌ر ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی برایتۆنی وه‌ك ڕاهێنه‌ری تێپه‌كه‌ی دیاری كرد له شوێنی تۆماس تۆخێل ڕاهینه‌ری ئه‌ڵمانی.
یانه‌ی چێڵسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پووته‌ر بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه.
به‌مه‌ش پووته‌ری ته‌مه‌ن 47 ساڵ له‌مڕۆوه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی وه‌رده‌گرێ دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته كۆنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایتۆن هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه‌ی چێڵسی دوێنێ چوارشه‌م گرێبه‌ستی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئینگلیزی و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
تۆخێلی ته‌مه‌ن 49 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی تا ساڵی 2024 درێژه‌ی هه‌بوو، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌شدا بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كرد بۆ هێنانی یاریزانی نوێ بۆ تیپه‌كه‌ی وه‌ك ڕه‌حیم ستێرلینگ و ئێمریك ئۆبامیانگ و ویسلی ڤۆڤۆنا و خالیدۆ كۆلیبالی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.