Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

ڕێژەی هاتنی زیارەتکاران لە مەرزی حاجی ئۆمەران سێ هێنده‌ زیادی كردووه‌

کوردستان TV
100%

هاتنی زیارەتکارانی شیعە مەزهەب لە ڕێگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ بەشداری لە مەڕاسیمی چلەی ئیمام حوسێن بەردەوامی هەیە.

مەسعود باتێلی سەرۆکی لێژنەی باڵای پێشوازی لە زیارەتکاران بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە دووەم ڕۆژی پێشوازیکردن لە زیارەتکاران، ڕێژەکەی سێ بەرامبەر ڕێژەی ڕۆژی یەکەم زیادی کردووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی یەکەمدا زیارەتکاران نەیانتوانی بگەنە سنوور.

گووتیشی: پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی هاتنی زیارەتکاران زیاتر لە ئەمڕۆ بەرز ببێتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لە ڕۆژی یەکەم نزیکەی 1500 گەشتیار لە ڕێگای مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن.

باتێلی ڕاشیگەیاند: هەموو دامودەزگاکان خراونەتە ئامادەباشی بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی بکرێت، هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاکو 7ی ئێوارە سنوور کراوەتەوە و دوازدە کاتژمێر پێشوازی لە زیارەتکاران دەکرێت، هه‌روه‌ها زیارەتکاران لە مەرزی حاجی ئۆمەرانه‌وه‌ تا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەردەچن، شەش وێستگە دابینکراون بۆ پشوودانی زیارەتکاران بە هەموو شێوەیەک خزمەتگوزاریان پێشکەش دەکرێت.

جێی باسه‌ بۆ یەکەمجارە موسوڵمانانی شیعە مەزهەب بە خاکی هەرێمی کوردستان گەشت بکەن بۆ بەشداریكردن لە مەڕاسیمی چلەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا و نەجەف، مەزەندەش دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بەشداری لە مەڕاسیمەکە بکات.

چۆمان/ کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.