Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:52

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربهێنن.. ئاسانكارییه‌ك ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسانكارییه‌كی بۆ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێ مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربهێنن.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: وەکو ئاسانکارییەک بۆهاووڵاتییان لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ لەمەودوا مۆڵەتی نێودەوڵەتی کە بەمەبەستی سەفەرکردن هاووڵاتییان دەریان دەهێنا، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ دەدرێت و پێویست بە هاتوچۆی گشتی هەرێم ناکات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فازڵ حاجی نووسراوێكی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێمی بڵاو كردۆته‌وه‌‌ كه‌ بۆ گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان نێردراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ هه‌رسێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان زه‌حمه‌ت نه‌كێشن له‌ پارێزگا و ئیداره‌كان بۆ سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ببووه‌ هۆی رۆتینێكی زۆر زه‌حمه‌ت بۆ هاووڵاتییان.

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌كه‌ی هاتوچۆی گشتی هەرێمدا هاتووه‌: ئه‌م فه‌رمانه‌‌ له‌ 12/9/2022 جێبه‌جێ ده‌كرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.